بەیاننامەی هاوبەشی قەتەر و پاکستان سەبارەت بە دانوستانەکانی سویسڕا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444980-بەیاننامەی_هاوبەشی_قەتەر_و_پاکستان_سەبارەت_بە_دانوستانەکانی_سویسڕا
دوو وڵاتی قەتەر و پاکستان وەک ناوبژیوانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای ئاماژەدان  بەو پرسانەی کە لەم خولەی دانوستانەکاندا هاتوونەتە  ئاراوە و ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لەم خولە لە دانوستانەکان ؛ باسی  پێشکەوتنیشیان کرد لە دامەزراندنی میکانیزمێک بۆ دانوستانی تەکنیکی.
(last modified 2026-06-22T14:36:04+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2026 18:04 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی هاوبەشی قەتەر و پاکستان سەبارەت بە دانوستانەکانی سویسڕا

دوو وڵاتی قەتەر و پاکستان وەک ناوبژیوانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای ئاماژەدان  بەو پرسانەی کە لەم خولەی دانوستانەکاندا هاتوونەتە  ئاراوە و ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لەم خولە لە دانوستانەکان ؛ باسی  پێشکەوتنیشیان کرد لە دامەزراندنی میکانیزمێک بۆ دانوستانی تەکنیکی.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

خولی یەکەمی دانوستانی ئاستی باڵا  لە چوارچێوەی “یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد” لە کەشێکی ئەرێنی و بنیاتنەردا بە بەشداری نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دوو لایەنی نێوەندگیر واتە حکومەتی قەتەر و کۆماری ئیسلامی پاکستان بەڕێوەچوو. لە شاری بورگن ئەشتوکی   سویسرا کۆتایی هات. لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا پێشکەوتنی ئومێدبەخش بەدیکرا، لەوانەش دانانی میکانیزمێک بۆ بەردەوامیی دانوستانە تەکنیکییەکان. لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی "لیژنەیەکی باڵا" کە بەرپرسیار دەبێت لە چاودێری سیاسی لەسەر پرۆسەی نێوبژیوانی.  دانوستانکارانی باڵا بە بەردەوامی ڕاپۆرت دەدەن بە لیژنەی باڵا و ڕێنوێنی کارگروپەکانی چڕبوو لەسەر پرسی ناڤۆکی  ، سزاکان، وکار گروپی چاودێریکردن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاریگەرانەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی دیکە. لیژنەی باڵا لەسەر نەخشەڕێگایەک ڕێککەوتووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاری لە ماوەی 60 ڕۆژدا، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی گفتوگۆی تەکنیکی زیاتر. جگە لەوەش،  بۆ ئەو ماوەیەی کە لە بڕگەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا دیاری کراوە،  هێڵێکی پەیوەندی لە نێوان  لایەنەکان  دامەزراوە بۆ پێشگرتن لە ڕووداو و کەڵک وەرگرتنی نابەجێی و هەروەها  دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان لەناو گەرووی هورمزدا ​​. هەروەها لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی "یەکەیەکی کونتڕوڵ کردنی ململانێکان" لە نێوان خۆیان و لوبنان، کە لەلایەن نێوەندگرانەوە ئاسانکاری بۆ دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان بەپێی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن. گفتوگۆی تەکنیکی لەسەر هەموو پرسەکان تا کۆتایی هەفتە لە کۆمەڵگەی بورگن ئەشتوک  بەردەوام دەبێت. لایەنە نێوبژیوانەکان بەردەوام دەبن لە هەموو هەوڵێک بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دانوستانەکان لە کەشێکی بنیاتنەردا بەردەوام بن بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی. حکومەتی قەتەر و کۆماری ئیسلامی پاکستان پێزانینی دڵسۆزانەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەردەوامی پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکە دەردەبڕن. هەروەها لایەنە نێوەندگیرییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوبەشان و هاوپەیمانانی خۆیان دەردەبڕن بۆ پشتیوانی بەردەوام و بەشداریکردنی بەنرخیان لە دانوستانەکاندا.