هێرشی مووشەکیی ئوکرانیا بۆ سەر ناوچەی ڤۆرۆنێژی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444998-هێرشی_مووشەکیی_ئوکرانیا_بۆ_سەر_ناوچەی_ڤۆرۆنێژی_ڕووسیا
قایممەقامی قەزای ڤۆرۆنێژی ڕووسیا وتی: بە هۆی هێرش مووشەکیی ئوکرانیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە پێنج کەسی مەدەنی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونە.
(last modified 2026-06-23T14:06:54+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2026 15:35 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکیی ئوکرانیا بۆ سەر ناوچەی ڤۆرۆنێژی ڕووسیا

قایممەقامی قەزای ڤۆرۆنێژی ڕووسیا وتی: بە هۆی هێرش مووشەکیی ئوکرانیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە پێنج کەسی مەدەنی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونە.

ئەلێکساندەر گوسێڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ "لە ئەنجامی هێرشەکەدا دەیان کەس برینداربوون". ئەوە لەکاتێکدایە کە سوپای ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە کە هێرشیان کردووەتە سەر کارگەیەکی ئەلیکترۆنی مووشەکی لە ناوچەی ڤۆرۆنیژ لە سنووری ڕووسیا. ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، کارگەکە "بەشێکی گرنگە" لە پیشەسازیی بەرگریی ڕووسیا و لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر ئەم کارگەیە مووشەکی کروزی ئاسمان بەرەو زەوینیان بەکارهێناوە. ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو کارگەیە بۆ بەرهەمهێنانی "ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارهێنراو لە مووشەک، بەتایبەتی بۆ سیستەمی مووشەکیی تاکتیکیی ئیسکەندەر" بەکارهاتووە. ڕۆبێرت برۆدی، فەرماندەی فڕۆکە هێزی درۆنیی ئۆکرانیایش وتوویەتی کە یەکەکانی ژێر فەرماندەرێتیی ئەویش بەشدارییان کردووە لەو ئۆپەراسیۆنەدا.