جان کری : ئێران بە شێوەیەکی کاریگەر کەڵک لە شەڕی نایەکسان وەردەگرێت
حوزهیران 29, 2026 17:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتی: ئێران بە ڕاوەستاوی و بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سەربازییەکان هەستێکی نوێی دەسەڵاتی بەدەستهێناوە
. جۆن کری ڕوونی کردەوە: ئێران لە شەڕی ناهاوسەنگ تێدەگات و بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاری دەهێنێت. وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتیشی : ناتانیاهۆ بە پێداگری داوای لە ئوباما کرد کە بەشداری بۆردومانکردنی ئێران بکات، بەڵام سەرۆکی ئەوکات دژایەتی کرد و پێی وابوو کە ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، لە کاتێکدا ترەمپ چووە ناو ئەم شەڕەوە. جۆن کری هەروەها وتی کە بەپێی بانگەشەکانی کۆشکی سپی تەنها چەند مانگێک لەمەوبەر هەموو کۆگا ئەتۆمییەکان لەناوچوون و پێویست بە بۆردومانێکی دیکە نەکرا، بەڵام ئەمریکا جارێکی دیکە بۆردومانی کرد و ئێستا شا یەتی بەیاننامەگەلی نوێین سەبارەت بە "لەناوبردنی تەواوەتی" بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.