وشداری یاسادانەرانی ئەمریکایی لەبارەی ڕێککەوتنی هاریکاریی ئەتۆمیی واشنتۆن_ڕیاز
یاسادانەرانی ئەمریکایی وشدارییان داوە لەحاند ئەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سعودیا واژۆی کردووە، مەترسیی پەرەسەندنی ڕکابەرایەتیی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدواوەیە.
ماڵپەڕی ئەمریکایی "پۆلیتیکۆ" نووسیویەتی: بەشێک لە یاسادانەرانی ئەمریکا لە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریخواز، لەوانە سناتۆر کریس مۆرفی ئەندامی دیموکراتی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و سناتۆری کۆماریخواز جۆن کێنێدی، وشدارییان داوە کە ئەو ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەی ئەمدواییە لە نێوان واشنتن و ڕیاز واژۆ کراوە، دەتوانێت لەقۆناغێکی تەواو تایبەت و لە کاتێکدا کە ئەمریکا بەردەوامە لە پەلاماردانی ئێران، ببێتە هۆی پێشبڕکێ و ململانێی ئەتۆمیی لە ناوچەکەدا.وەزارەتی وزەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاندووە کە کە "کریس ڕایت"ی وەزیری وزەی ئەمریکا و شازادە "عەبدولعەزیز بن سەلمان" وەزیری وزەی عەرەبستان ڕێککەوتنێکی هاوکاری ئەتۆمیی ناسراو بە ڕێککەوتنی ١٢٣ و ڕێککەوتنی چاودێری و کۆنترۆڵی دوولایەنەیان واژۆ کردووە.