گاردیەن لەقاوی دا: ئاستی وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکانی ئێران بەرز بووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445634-گاردیەن_لەقاوی_دا_ئاستی_وردبینی_و_هێزی_وێرانکاریی_مووشەکەکانی_ئێران_بەرز_بووەتەوە
رۆژنامەی ئینگلیزیی گاردیەن نووسی کە هەڵمەتی مووشەکیی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەڵامدانەوە بە دەسدرێژییەکانی دوژمن، دەریدەخا کە نەک هەر توانای ئێران کەمی نەکردووە، بەڵکوو وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکان بەرزیش بووەتەوە.
(last modified 2026-07-25T14:57:21+00:00 )
ته‌مووز 25, 2026 18:26 Asia/Tehran
  • گاردیەن لەقاوی دا: ئاستی وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکانی ئێران بەرز بووەتەوە

رۆژنامەی ئینگلیزیی گاردیەن نووسی کە هەڵمەتی مووشەکیی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەڵامدانەوە بە دەسدرێژییەکانی دوژمن، دەریدەخا کە نەک هەر توانای ئێران کەمی نەکردووە، بەڵکوو وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکان بەرزیش بووەتەوە.

رۆژنامەی ئینگلیزیی گاردیەن لەقاوی دا کە ئێران لە سەردەمی توندتربوونی گرژییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، توانیویەتی توانای خۆی بۆ بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکاو دامەزراوە گرینگەکان لەناوچەدا بەهێز بکا. ئەوەش لەرێی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چەندلایەنەو تێکەڵاوێک لە پێشکەوتنە تەکنیکییەکان لە بەرنامەی مووشەکی، سوود وەرگرتن لە وێنەکانی مانگی دەسکردو گرتنەبەری تاکتیکگەلی سەربازیی ئیلهامگرتوو لە ئەزموونی رووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا، مسۆگەر بووە.

"دان سەباغ" سەرنووسەری بەشی کاروباری بەرگری و ئاسایشیی ئەو رۆژنامە پێی داگرت؛ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئێران پێشاندەری چوونەسەری ئاستی وردبینی و هێزی وێرانکەرە، بابەتێک کە لەهەمان کاتدا، خاڵگەلی لاوازی شیمانەیی لە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا جێگیر لە ناوچەشی ئاشکرا کردووە.

ئەو ڕاپۆرە بە پشت بەستن بە هێرشی ئێران بۆسەر پێگەی ئاسمانیی موەفەق ئەسولتی لە ئوردون نووسی کە ئەو ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدا سەرکەوتوو بوو کە ئەو پێگەیە لەژێر چاودێری و پاراستنی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکادا ناسراو بە "تاد" بوو. لەو هێرشەدا، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران.

وێنەکانی مانگی دەسکرد کە لەلایەن میدیا ئێرانییەکانەوە بڵاو کراونەتەوە، دەریدەخا کە ژومارێک لە دامەزراوەکانی ئەو پێگەیە خەساریان پێگەیشتووە، بابەتێک کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن)ی ناچار کرد هەتا لەبارەی هۆوهەگەری لاوازیی سیستەمی بەرگریی لە پێوشوێن گرتنی ئەو هێرشە، لێکۆڵینەوە بکا.