سەرۆکی دیموکراتەکان لە سێنا: ئەمریکییەکان لە مانگی نۆڤمبەردا وەڵامی ترەمپ دەدەنەوە
چاک شومەر، سەرۆکی کەمینەی سێنای ئەمریکا و سێناتۆری دیموکرات، لە کاردانەوە بە توئیتێک لەسەر ڕاپرسییەکی تازەی سی ئێن ئێن سەبارەت بە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەمریکا لە ترەمپ، نووسی: کێ فکری دەکردەوە سەرەنجامی ئەو کارانەوە بەو جۆرە بێ؟ ئەوەی کە شەو هەتا بەیانی لە تروس سۆشیال پۆست بکەی، بە پارەی باجدەران، هۆڵی گرانبەها و نافورە سازبکەی.
چاک شومەر وتیشی: کێ فکری دەکردەوە شەڕی تازەو بێ کۆتایی هەڵایسێنی، یارییەکانی "یو ئێف سی" لە کۆشکی سپی بەڕێوەببەی، کەیسەکانی ئەپستین پەردەپۆش بکەی، ڕێگە بە ئیدارەی کۆچبەریی و گومرک بدەی لەنێو شارەکاندا بێ لێپرسینەوە کار بکات، ناوی فڕگەو وێستگەکانی شەمەندەفەر بەناوی خۆتەوە بکەی، لەوانەی دەوریان بووە لە ڕووداوی شەشی ژانڤییەدا، خۆش بی، گەڵاڵە سنوردارکەرەکانی دەنگدان بەرەوپێش ببەی، و لەهەمووی ئەوانەش بەملیاران دۆلار قازانج بکەی و پاشان چاوەڕوانی ئەوەت هەبێ کە ئەنجامەکەی ئەوە نەبێ؟
وتیشی: دۆناڵد ترەمپ دوو ساڵە ئەمریکییەکان بە باڵاترین پێشنیاردەر، دەفرۆشێ، ئەمریکییەکان لە مانگی نۆڤمبەر وەڵامی دەدەنەوە.