عەراقچی: جیهان پێویستی بە هەڵگەڕانەوەیەکی بنەڕەتی هەیە بەرەو بوژاندنەوەی دادپەروەری و سەربەستی مرۆیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446864-عەراقچی_جیهان_پێویستی_بە_هەڵگەڕانەوەیەکی_بنەڕەتی_هەیە_بەرەو_بوژاندنەوەی_دادپەروەری_و_سەربەستی_مرۆیی
 وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە تەشەنەسەندنی شەڕ و دەستوەردان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، جەختی کرد لەسەر پێویستی گۆڕینی ئەم پرۆسەیە و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و دادپەروەری و ئاشتیی پاوەجێ کردەوە.
(last modified 2026-09-19T14:35:06+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • عەراقچی: جیهان پێویستی بە هەڵگەڕانەوەیەکی بنەڕەتی هەیە بەرەو بوژاندنەوەی دادپەروەری و سەربەستی مرۆیی

 وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە تەشەنەسەندنی شەڕ و دەستوەردان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، جەختی کرد لەسەر پێویستی گۆڕینی ئەم پرۆسەیە و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و دادپەروەری و ئاشتیی پاوەجێ کردەوە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی "بانگهێشت بۆ هەڵگەڕانەوەیەکی جیهانی" وتی: شەڕ، دەستوەردان، بایکۆت، زۆربێژی و ملهوڕی، لە جیاتی ئەوەی زۆر کەم و دەگمەن بن، ئێستا بوونەتە ئامرازگەلێکی ئاسایی بۆ سیاسەتکردن. وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێیداگرت لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و وتیشی: بێوەڵام مانەوەی پێشێلکرانی مافە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە هێڵە سوورەکان و سنوورە قەدەغەکانی ئەم مافانە بە هاسانیی ببەزێندرێن. وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەلاماری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قوتابخانەی میناب و گیانلەدەستدانی ١٦٨ قوتابی وتی: قوربانییانی شەڕ تەنیا ڕێژە و ئامار نین، بەڵکوو لە پشتی هەر گیانلەدەستدانێکەوە بنەماڵەیەک، داهاتوویەک و ژیانێک هەیە. عەباس عەراقچی هەروەها ڕووداوەکانی غەززە و لوبنانی بە نموونەیەک لە دەرئەنجامەکانی ئەم ستراتیژە شەڕخوازانەیە زانی و وتی: بەردەوامبوونی قەتڵوعامی خەڵکی مەدەنی، ئاوارەبوون و تیابردنی ژێرخانە گرنگەکان، تاقیکردنەوەیەکە بۆ بەرپرسیارەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
 وەزیری دەرەوەی ئێران ڕێگەچارەی لە بەهێزکردنی چەندلایەنەخوازییەکی ڕاستینە و دادپەروەرانەدا زانی و وتی: جیهان دەبێ لە سەربازیگەرییەوە بەرەو گەشانەوەیەکی پاوەجێ، لە دەستوەردانەوە بەرەو ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی و لە شەڕە بێکوتاکانەوە بەرەو ئاشتییەکی پاوەجێ هەنگاو بنێ. عەباس عەراقچی جەختی کرد کە ئاسایشی پاوەجێ لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێ لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە و لە ڕێگەی دانوستان، متمانەچێکردنەوە و هاریکارییەوە دابین بکرێ، نە بە ئامادەبوون و دەستوەردانی زلهێزانی دەرەو.  وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: جیهانی ئەمڕۆ پێویستی بە هەڵگەڕانەوەیەکی بنەڕەتی هەیە؛ هەڵگەڕانەوەیەک کە تێیدا گەشەپێدان، سەربەستی، ڕێزی مرۆیی و دادپەروەری زاڵ بێ بەسەر هەموو پلان و موحاسەباتێکی دەسەڵاتدا.