ڕووسیا، ژێرخانەکانی ئۆکرانیای کردە ئامانج
ئاب 16, 2026 17:36 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردەسەر ژێرخانەکانی گواستنەوەو وزەی هێزەکانی کیێف لە ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: فڕۆکە تاکتیکییەکان، درۆنە هێرشبەرەکان، هێزی مووشەکی و تۆپخانەی رووسیا هێرشیان کردەسەر ژێرخانەکانی سووتەمەنی، وزەو گواستنەوەی هێزە ئوکرانییەکان. هێزە ڕووسیەکان هەروەها هێرشیان کردەسەر دامەزراوەکانی مۆنتاژکردن و شوێنی ڕاگرتنی درۆنە دوربڕەکان و بەلەمە بێ سەرنشینەکان و هەروەها شوێنەکانی جێگیربوونی کاتیی هێزە ئۆکرانییەکان و بەکرێگیراوانی بیانی لە سەدو پەنجاو نۆ ناوچە.