جۆ کێنت: چوونەدەر لە شەڕی دژ بە ئێران، تەنیا ڕێگای ڕزگاربوونی ترەمپە
ئاب 16, 2026 16:37 Asia/Tehran
جۆ کێنت سەرۆکی پێشووی ناوەندی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئەمریکا وتی: چوونەدەر لە شەڕی دژ بە ئێران، تەنیا ڕێگای رزگاربوونی دۆناڵد ترەمپە.
جۆ کێنت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی هەنووکەی هێزە ئەمریکییەکان لە شەڕی دژ بە ئێران لەگەڵ کشانەوەی کارەساتباری ئەمریکا لە ئەفغانستان وشداریی دا؛ بەڕاگرتنی هێزە ئەمریکییەکان لەبەر ئامانجی مووشەک و درۆنەکانی ئێراندا، خۆی لەداوی تەشەنای دووبارەی شەڕدا گرفتار کردووە. کێنت جەختیشی کرد: مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەدا، ئێران باڵادەست دەکا و دەکرێت ئەمریکا بخاتە دۆخێکەوە کە تاران کات و مەرجەکانی گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ شەڕ دیاری بکات. ناوبراو داوای لە ترەمپ کرد ئێستاکە واز لە شەڕ بێنێ، پێش ئەوەی کارەسات ڕوو بدا و هێزە ئەمریکییەکان لەناوچە بباتەدەر.