خۆپیشاندانی خەڵکی تونس بۆ پشتگریی لە خۆڕاگریی یەمەن
ئهیلوول 14, 2026 11:21 Asia/Tehran
ژومارێکی زۆر لە چالاکوانانی تونسی بۆ پشتگریی لە سەرکەوتنی خەڵکی یەمەن و خۆڕاگرییان لەهەمبەر دەسدرێژیی عەرەبستانی سەعودی، خۆپیشاندانیان کرد.
بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە، ئاڵاکانی یەمەن، ئێران، فەلەستین و حیزبوڵڵایان بەرز کردەوەو بۆ پشتگریی لە بەرەکانی موقاوەمە، دروشمیان دا. لە جەنگەی تاوسەندنی تێکهەڵچوونی نێوان سەنعاو عەرەبستان، هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەینیی ڕابردوو کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب و دوورگەی مەیوونیان گرتەدەست و گەیشتنە ناوچەی زوباب.
خۆپیشاندەران لە تونس دەڵێن کە جیهان لەم ڕۆژانەدا شایەتی سەرکەوتنێکی ستراتژیی دەگمەنە کە خەڵکی یەمەن لەبەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دەسدرێژیی و گەمارۆ مسۆگەریان کردووە.