پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا بە قۆڵبەستکرانی دوو هەزار کەس
دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی لە قوتابخانەکانی فەڕەنسا، دوو هەزار کەس گیران و دەوڵەتی مەکرۆن، بەپەلە کۆبۆوە.
هێزە فەڕەنسییەکان رۆژی رابردوو هەزار و نۆسەدو چل و نۆ ناڕازییان لەو وڵاتە گرت. وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنساش ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانە، تاوانبارن بە ئەنجامدانی کردەی توندوتیژانە دژی هێزەکانی پۆلیس.
هەروەها ئیدیعا کراوە، لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەدا سێ سەدو پێنج کەس لە هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان زیانیان پێگەیشتووە، چوارسەد خوێندنگەش لەبەر بەڕێوەچوونی ئەو ناڕەزایەتیانە، داخران و تەنیا لەڕێی دوورەوە، راژەکارییە فێرکارییەکان دەخرێنەڕوو. هەروەها جەخت کراوە کە سەد و حەفتا خوێندکار زیانیان پێ گەیشتووە.
ناڕەزایەتی و گردبوونەوەی ناڕازییانەی خوێندکارای لە فەڕەنسا لە حەفتەی ڕابردوو-وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کەمبوونی سەرچاوە فێرکارییەکان، پۆلگەلی قەرەباڵغ و کەمیی مامۆستا، دەسپێبوو و بەردەوام دەکرێ.