ئاگرکەوتنەوە لە تێرمیناڵی هەناردەکرانی سووتەمەنیی رووسیا دوای هێرشی ئۆکرانیا
چەند کاتژمێر پاش ڕێککەوتنی ترەمپ لەگەڵ پوتین لەسەر گازۆیل، هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا، ئاگری لە تێرمیناڵی هەناردە کردنی سووتەمەنیی ڕووسیا بەردا.
بەپێی هەواڵ و راپۆرەکان، هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بووەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لە تێرمیناڵی بەرووبوومە نەوتییەکانی پاڵاوتگەی نەوتی "ئێن زێد ئێن پی" لە ناوچەی "رۆستۆف"ی ڕووسیا، دامەزراوەیەک کە بۆ پاشەکەوت کردن و ناردنی ساڵانەی نزیک بە سێ و نیو ملیۆن تۆن سوتەمەنیی پاڵێوراو، سازکراوە.
ئەو هێرشە دوای ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو ڕووسیا ئەنجامی گرت، ڕێککەوتنێک کە زێلێنسکی، بە خەڵاتێک بۆ پووتین ناوی برد.
ئەگەر ئۆکرانیا بەردەوام بێت لە سووتاندنی ئەو دامەزراوانەی کە بڕیارە ئەم گازۆیلە دابین بکەن، ئەوا دەستکەوتەکانی ئەم ڕێککەوتنە زۆر کەمتر دەبێ لەوەی بەڵێنیان پێدراوە و ململانێی نێوان واشنگتۆن و کیێف لەسەر هێرشکردنە سەر پاڵاوگەکانی ڕووسیا زۆر قورستر و ناخۆشتر دەبێت.