خوێندکارانی فەرەنسی: لە پۆلەکاندا بەسەرپێوە دەرس دەخوێنن
خوێندکارانی فەرەنسی لە وتوێژ لەگەڵ گاردیەن ناڕەزایەتییان دەربڕی لەبارەی بارودۆخی نالەباری پۆلەکانی خوێندن و وتیان لەبەر ئەوەی کە بە ڕادەی پێویست مێز و نیمکەتیان نییە، زۆرێک لە خوێندکارەکان بەپێوە دەرس دەخوێنن.
ڕۆژنامەی گاردیەن لە وتووێژدا لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی ناڕازی فەرەنسی ڕاپۆرتی داوە کە خوێندنگەکانی فەرەنسا جیا لەوەی کە کۆن و بەکەڵنەهاتوون، ڕووبەڕووی کەمبوونی ئیمکاناتیش بوونەتەوە، تا ڕادەیەک هەندێ لە پۆلەکان تەنانەت پەردەیەکیان نییە بۆ ئەوەی پێش تیشکی خۆر بگرن. خوێندکارانی فەڕەنسی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆن و بەکەڵکنەهاتوو بوونی خوێندنگەکان، کەمبوونی ئیمکانات و نەبوونی مامۆستا لە نزیکەی دوو هەفتەی لەمەوبەرەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، کە پۆلیسیش لەم ناڕەزایەتی دەربڕینانەدا لانیکەم ٦ هەزار و ٦٠٠ کەسی گرتووە و سەدان کەسیشی بریندار کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی فەرەنسا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا توندتریش ببێتەوە. یەکێک لە خوێندکارانی ناڕازی بە گاردیەنی وت: «ئێمە خوێندنگەی زۆر شیک و لوکسمان ناوێ، بەڵکو خوازیاری ئەوەین کە سەرەتاییترین پێداویستییەکان لە پۆلەکانی خوێندندا هەبن».