وشداری بانکی جیهانی لەحان دواهاتەکانی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447400-وشداری_بانکی_جیهانی_لەحان_دواهاتەکانی_شەڕی_ئەمریکا_دژی_ئێران
 سەرۆکی بانکی جیهانی لە دانپێدانانێکی ڕاشکاوانەدا دواهاتەکانی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکای دژی ئێران باسی دەستپێبوونی وتووێژ و ڕاوێژێکی بەربڵاو لەگەڵ دەیان وڵاتی کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی و کۆنترۆڵی شۆکەکانی وزە و کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانی جیهانی.
(last modified 2026-10-11T15:46:22+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2026 19:15 Asia/Tehran
  • وشداری بانکی جیهانی لەحان دواهاتەکانی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران

 سەرۆکی بانکی جیهانی لە دانپێدانانێکی ڕاشکاوانەدا دواهاتەکانی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکای دژی ئێران باسی دەستپێبوونی وتووێژ و ڕاوێژێکی بەربڵاو لەگەڵ دەیان وڵاتی کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی و کۆنترۆڵی شۆکەکانی وزە و کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانی جیهانی.


بە پێی بانگەشەی ئاجای بانگا سەرۆکی بانکی جیهانی، ئابووریی جیهانی تا ئێستا باش بەرگەی گرتووە بەڵام بەشێک لەم بەرگە گرتنە دەگەڕێتەوە بۆ وەبەرهێنانێکی بەربڵاو لە گۆڕەپانی ژیریی دەستکرد و هەروەها کۆنترۆڵکردنی ڕادەی ناردنە بازاڕ و ڕادەی داخواز لە بازاڕی نەوتدا. بەم حاڵە شەوە پاش دەستپێبوونی شەڕ لە دواڕۆژانی فێڤرییە، ژمارەیەک لە وڵاتان داوای وەرگرتنی یەکەم هەگبەی ٢٥ ملیار دۆلاری یارمەتییە خێرا و پێویستەکانیان کردووە کە بانکی جیهانی خەستوویە بەردەست. بەم حاڵەشەوە بانگا وشداریدا کە هەڵکشانی توندی نرخی گازواێل و کودی شیمیایی لە تەنیشت فەکتەرگەلێکی وەکوو دیاردەی گۆڕدرانی کەشوهەوا ناسراو بە "سووپەر ئێل نینۆ" کێشە و گرفتی بەردەم وڵاتانی ڕوو لە گەشەی یەکجار زیاتر کردووە.