هێرشی ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ سەر پیشەسازیی سەربازی و ژێرخانەکانی یەکدی
تشرینی دووهم 17, 2026 18:58 Asia/Tehran
سوپای ڕووسیا ڕایگەیاندووە هێرشێکی بەربڵاوی کردووەتە سەر پیشەسازیی سەربازی و ژێرخانەکانی ئۆکراینا، هێزی ئۆکراینیش دیسان پردی کرێمیەیان کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ ناوەندەکانی چالاک لە پیشەسازی سەربازی و ژێرخانەکانی گواستنەوە لە کیەڤ، ژاپرۆژیا، پارێزگاکانی چرکاسی و "دێنێپرۆپێترۆڤسک" کەوتوونەتە بەر هێرش. لە هەمبەردا پارێزگاری بێلگۆرۆد لە ڕووسیاش ڕایگەیاندووە لە دوای هێرشی هێزەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ئەم پارێزگایە، دوو کەس کوژراون و نۆزدە کەسیش بریندار بوونە.کاربەدەستانی ڕووسی هەروەها ڕایانگەیاند: هێزی ئۆکراینا هێرشیان کردووەتە سەر پردی کرێمە کە دوابەدوای ئەو هێرشە، هاتوچۆ لەو پردە ڕگیراوە؛ هەروەها داوا لە دانیشتووان و سەردانکەرانی نیمچەدورگەیەی کرێمەش کراوە بە هیچ شێوەیەک بەرەو پردی کرێمە نەڕۆن.