هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕۆنانی کۆبینای لوکسی زاواکەی ترەمپ لە پێتەختی سربستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448220-هەڵوەشاندنەوەی_گرێبەستی_ڕۆنانی_کۆبینای_لوکسی_زاواکەی_ترەمپ_لە_پێتەختی_سربستان
حکومەتی سربستان گرێبەستی ڕۆنانی کۆبینایەکی لوکسی کۆمپانیاکەی جەرەد کۆشنەری زاوای دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناوەڕاستی بێلگراد بە شێوەی فەرمی هەڵوەشاندەوە. هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ڕەزازمەندیی هەردوو لایەن ئەنجام دراوە و هیچ کامەیان هیچ داواکارییەکی دراوییان بەرامبەر بە یەکتر نابێت.
(last modified 2026-11-17T14:35:11+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2026 15:03 Asia/Tehran
  • هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕۆنانی کۆبینای لوکسی زاواکەی ترەمپ لە پێتەختی سربستان

حکومەتی سربستان گرێبەستی ڕۆنانی کۆبینایەکی لوکسی کۆمپانیاکەی جەرەد کۆشنەری زاوای دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناوەڕاستی بێلگراد بە شێوەی فەرمی هەڵوەشاندەوە. هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ڕەزازمەندیی هەردوو لایەن ئەنجام دراوە و هیچ کامەیان هیچ داواکارییەکی دراوییان بەرامبەر بە یەکتر نابێت.

 

وەزارەتی خانوبەرەی سەربەستان ڕاگەیاندووە؛ گرێبەستی سەرمایەدانان لەگەڵ کۆمپانیای جەرەد کۆشنەر بۆ ڕۆنانی کۆمەڵەبینایەکی گەورەی داگری هۆتێل، یەکەی نیشتەجێبوون و مۆڵ و بینای بازرگانی لە شوێنی باڵاخانەی پێشووی ئەرکانی گشتی سوپای یۆگۆسلاڤیا لە بێلگراد بە شێوەی فەرمی هەڵوەشاوەتەوە.  ئەم پرۆژەیە بڕیار بوو لە شوێنی باڵاخانەی مێژوویی ئەرکانی گشتی سوپای یۆگۆسلاڤیا جێبەجێ بکرێت، باڵاخانەیەک کە لە کاتی هێرشی ئاسمانی ناتۆ بۆ سەر یۆگۆسلاڤیا لە ساڵی ١٩٩٩ زەبرێکی قورسی بینی و بوو بە  یەکێک لە هێماکانی ئەو هێرشانە. هەروەها بڕیاربوو زەوییەکەی ئەم کۆمەڵەبینایە بۆ ماوەی ٩٩ ساڵ بە شێوەی بێ بەرامبەر بخرێتە بەردەستی سەرمایەدانەری ئەمریکایی و ئەگەری گواستنەوەی خاوەنێتی بەبێ دانانی هیچ خەرج و بەرجێک لە ئارادا بێت.