ڕووخانی ماڵەکان لە مووسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i298962-ڕووخانی_ماڵەکان_لە_مووسڵ_لەلایەن_تیرۆریستانی_داعشی
تیرۆریستانی داعشی دوای شکست هێنانیان لەشەڕەکانی مەیدانیی لە مووسڵ دەستیان داوەتە ڕووخاندنی ماڵەکانی ئەم ناوچەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2017 04:59 Asia/Tehran
  • ڕووخانی ماڵەکان لە مووسڵ  لەلایەن تیرۆریستانی داعشی

تیرۆریستانی داعشی دوای شکست هێنانیان لەشەڕەکانی مەیدانیی لە مووسڵ دەستیان داوەتە ڕووخاندنی ماڵەکانی ئەم ناوچەیە .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم  بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربازی لە مووسڵ ڕایانگەیاند: تیرۆریستانی داعشی ژومارێک  لە ماڵە بۆمب ئاخنکراوەکانیان لە ناوچەی  نوجەیفی مووسڵ تەقاندەوە کە ئەم کارە بووە هۆی ڕووخانی  ماڵەکان بەسەر هەزاران کەس لە شارومەندانی ئێراقی  .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،  پاشماوەکانی داعش دوای  شکستە قورسەکەیان لە مووسڵ  دەستیان داوەتە ڕووخاندنی ماڵەکان و دامەزراوەکانی ژێرخانەیی ئەم شارە  .

کەناڵی تەلەفزیۆنی  ئەلعالەم لە پەیامێکی خێرادا  رایگەیاند: فەرماندەی هێزی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق  ئاڵای ئەم وڵاتەی ڕۆژی شەممە لە بەشی  کۆنی مووسڵ  هەڵکردووە.

فەرماندەی سەربازیی سوپای ئێراق لە مووسڵ ڕایگەیاند: ڕەوشەکە بە شێوەیەکە کە تاقمی تیرۆریستیی داعش  کەمتر لە یەک کیلومەتری سێ جا لە ناوچەکانی مووسڵی لە دەست دایە  بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە خەڵکی سیڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی ، بەنیازی خۆڕاگری لەبەرامبەر هێزی ئێراقییە.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ  دووهەمین پارێزگەی  گەورەی ئێراق لە مانگی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو شازدە دەست پێکراوە.