جەژنی عێراقیەکان دوا بە دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر داعش دا
هاوکات لە گەڵ راگەیەندرانی سەرکەوتنی یەکجاریی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەسەر ترۆریستانی داعشدا ، خەڵکی عێراق لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لەوان بەغدای پێتەخت ، کردیان بە جەژن .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، هاوکات لە گەڵ پشووی رۆژی یەکشەممە بە بۆنەی راگەیەندرانی فەرمیی سەرکەوتنی بە تەواوەتی حکومەتی عێراق بەسەر رێکخراوی ترۆریستیی داعش،شاری بەغداوشارەکانی دیکەی عێراق لە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمەوە شایەدی جەژنی خۆڕسکی جەماوەری بوون .
گروپەکانی موقاوەمەی ئیسلامیی عێراقیش لە چەندین شار لە وان لە شاری نەجەف ، فستیڤاڵی جۆربەجۆری سەرکەوتنیان بەڕێوە برد .
پێشتر فواد مەعسووم سەرۆکی عێراق وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی یەکجاریی عێراق بەسەر داعشدا،جەختی کردەوە لەسەر بەردەامیی بەرەنگاربوونەوەی بیروهزری ترۆریستیی و تەکفیری و لە کۆمەڵگەی جیهانیی ویست درێژە بدات بە داکۆکی لە عێراق .
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی شەممە هاوکات لە گەڵ زاڵبوونی بە تەواوەتیی هێزە عێراقیەکان بەسەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا ، سەرکەوتنی یەکجاریی عێراق بەسەر داعشی راگەیاند .
رێکخراوی ترۆریستیی داعش ژوئەنی 2014 پێی نایە عێراق و چەند بەشێکی ئەو وڵاتەی داگیر کرد .