بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی داعشی لەناوچەی سنووریی عێراق لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i321269-بەرپەرچ_درانەوەی_پەلاماری_تیرۆریستانی_داعشی_لەناوچەی_سنووریی_عێراق_لەگەڵ_سووریا
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پەلاماری بەرفراوانی گرووپی ڕەشەکوژی داعشیان بەرپەرچ دایەوە کە تێیدا گرووپی تیرۆریستیی داعش بەکەڵک وەرگرتن لە ١٨کەسی خۆتەقێن هێرشی کردە سەر یەکەکانی ئامادە لە بازگەی تەل سەفوک لەسنووری عێراق لەگەڵ سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2018 11:49 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی داعشی لەناوچەی سنووریی عێراق لەگەڵ سووریا

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پەلاماری بەرفراوانی گرووپی ڕەشەکوژی داعشیان بەرپەرچ دایەوە کە تێیدا گرووپی تیرۆریستیی داعش بەکەڵک وەرگرتن لە ١٨کەسی خۆتەقێن هێرشی کردە سەر یەکەکانی ئامادە لە بازگەی تەل سەفوک لەسنووری عێراق لەگەڵ سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق جگە لە بەرپەرچ دانەوەی بیست وهەشت پەلاماری بەرفراوانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی ئەوانیشیان تێکشکاند.

حەشدی شەعبیی عێراق هەروەها ڕایگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنەدا پێنج کەس لە تیرۆریستانی داعش لە باشووری بازگەی تەل سەفوک لە ناوچەی سنووری لەگەڵ عێراقدا، کوژران.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، عەلی ئەلحوسێنی وتەبێژی میحوەری باکووری هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: زانیارییە دەس کەوتووەکان و پێوشوێن گرتنەکانی دەم و دەزگە ئاسایشییەکان، واپێشان ئەدەن، ئەنجامدەری تیرۆر و پەلامارە چەکدارانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکووک، ناسراون و تێدەکۆشن جارێکی دیکە پاشاگەردانی و بشێوی ناوچەکە دابگرێ.

عەلی ئەلحوسێنی وتیشی: ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گشت هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بۆ پاکتاوکردنی ناوچە لە پاشماوەو حەشارگە بەجێماوەکانی داعش لە ناوچەدا بەردەوامە.