دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک، مووسڵ و دیالەی عێراق
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی بەدواداگەڕان بۆ دۆزینەوەی بەرماوەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە کەرکووک ، مووسڵ و دیالەیان دەسپێکردووە.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی میسریی"الیوم السابع"؛ راکان جبوری پارێزگاری کاتیی کەرکووک وتی: هێزەکانی سوپاو پۆلیس و عەشیرەتەکان، ئۆپراسیۆنەکەیان بەرەو ناوچەکانی زاب، حەویجە، رەشاد و داقوق لەنزیک کەرکووک دەسپێکردووە بۆ دۆزینەوەی بەرماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
لە شاری مووسڵیش ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام دەگرێ، بەچەشنێک کە سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەوا هەواڵی کوژرانی شەش کەس لە تیرۆریستانی داعش لەناوچەی بووسەیف، لەباشووری ئەو شارەی ڕاگەیاندووە.
لە دیالە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عێراقیش هێزەکانی پۆلیس ڕایانگەیاند، ئۆپراسیۆنی بەدواداگەڕان بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان لە ئاواییەکانی"مەیاح" و کەریم ئەلهەیمس سەر بە ناوچەی ئەلنێدا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایەیان دەسپێکردووە.