کوژرانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە دیالە
لیژنەی ئاسایشیی ئەنجومەنی پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق باسی کوژرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لەم پارێزگەیە دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سادق حسێنی ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگەی دیالە وتی : هێزی بەرەنگاربووی تیرۆریزمی ئێراق بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و لەناکاو توانی ئەبووعابد سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم پارێزگەیە بکوژێت .
زۆربەی هێزەکانی پۆلیسی ئێراق باسی ئۆپراسیۆنی ڕاوەدوو و پێ وشوێن گرتنی تیرۆریستان لە گوندەکانی میاح و کەریم هەیمس سەربە ناوچەی ندا لە ڕۆژهەڵاتی دیالەیان کرد .
هەروەها دوابەدوای ڕاپۆرتی جەماوەری بۆ دەزگەکانی ئاسایشیی ئێراق سەبارەت بە ئامادەبوونی تیرۆریستان لە هەندێ ناوچەی مووسڵ ، هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێک دا باسی گیرانی بەناوبانگترین ڕدێن سپی داعشییەکانیان کرد کە فەرمانی ئیعدام و بڕین و سەنگسارکردنی قوربانیانی دەدا.