گیرانی دوو سەرکردەی داعش لە "دیالە"ی عێراق
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالەی عێراق ڕایگەیاند: هێزە هەواڵگرییەکان و هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئەو پارێزگایە، بەهاوکاری پۆلیس توانیان لە ئۆپراسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، دوو کەس لە سەرکردەکانی داعش بگرن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەری مێهر بەگێڕانەوە لە "النشرە"؛ "سادق ئەلحوسێنی" سەرۆکی لیژنەی ئاسایشیی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە، وتی: ئەو هەڵمەتە لە قووڵیی ناوچەی "قزلاق" لە حەفتا کیلۆمتریی رۆژهەڵاتی باقوبە ئەنجامی گرت و دەستداگیرا بەسەر چەکەمەنی ئەو تیرۆریستانە کە لەتاوانکاریی زۆردا، لەوان کوشتنی هێزەکانی پۆلیس دەستیان بووە.
پێشتریش هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ژمارێکی زۆر لە سەرکردەکانی داعشیان لەچەند مانگی ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیالە قۆڵبەست کردبوو.
لەهەواڵێکی دیکەدا، دوابەدوای پەلاماری خۆکوژیی رۆژی یەکشەممە بۆسەر ناوەندی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک، چەند پارتی عێراقی ئامانج لەو چەشنە کردانەیان هەڵایساندنی شەڕی ئەتنی و هۆزی زانیوەو خوازیاری بەرەوڕووبوونەوەی جیددی حکومەت لەگەڵیدا بوون.
"ئەحمەد ئەلعەسکەر" سەرۆکی هاوپەیمانیی هەڵبژاردنیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەپارێزگای کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ شێوازی تەقینەوەو کات و شوێنەکەی دەریدەخات کە تاقمی تیرۆریستیی داعش دەستیان تێدابووە.
تیرۆریستانی تەکفیریی داعش رۆژی یەکشەممە و لەسەروبەندی دەس پێ کرانی هەڵمەتی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن، لە هێرش بۆسەر ناوەندی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگ لە کەرکووک کە بەهۆیەوە ١٤کەس لە هێزە ئاسایشیەکان و هەروەها پاسەوانانی بینای ئەو ناوەندە بریندار بوون.