تێکشکێندرانی چەک و کەرەستەی داعش لەباکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i347712-تێکشکێندرانی_چەک_و_کەرەستەی_داعش_لەباکووری_بەغدا
سەرچاوە ئاسایشییەکانی ئێراق باسی لەنێو برانی تونەیل و چەکەمەنیی داعش دەکەن، لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی شاری حەویجە، کەرکووک لەباکووری بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2018 08:00 Asia/Tehran
  • تێکشکێندرانی  چەک و کەرەستەی داعش  لەباکووری بەغدا

سەرچاوە ئاسایشییەکانی ئێراق باسی لەنێو برانی تونەیل و چەکەمەنیی داعش دەکەن، لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی شاری حەویجە، کەرکووک لەباکووری بەغدا .

بەپێی ڕاپۆرتی  کەناڵی  سومەرییە،  ناوەندی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند : دۆزینەوەولەنێو بردنی  تونەیل و چەکەمەنیی داعش دوای ئەوە ئەنجام بوو کە چەکداران و هێزی ئەندازیاریی سەرکردایەتیی پۆلیسی  فیدراڵ بە پشتیوانیی  ئاسمانی، گوندی مزیریرە ی شاری حەویجەیان  بە ئامانجی ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش،  بە تەواوی پشکنی.

ناوەندی زانیاری گەیاندنی ئاسایشی ئێراق ڕۆژی دووشەممەش ڕایگەیاند  : هێزی ئێراقی  نۆ تونەیلی سەر بە  داعشیان لە ناوچەی بادوشی پارێزگەی نەینەوا دۆزیوەتەوە و لەنێویان یردووە.

بە پێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق لە پارێزگەی نەینەوا لەباکوری ئێراق، باسی  جوڵەپێکرانی بەربڵاوی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئەم  پارێزگەیەی کرد و وتی : هێزی ئەمریکی لە ناوچەی  حەزەر سەقامگیرن.

ڕۆژی دووشەممە لە بەر کەوتنەخواری کۆپتەرێکی سەربازی  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژەداعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ئێراق،  چەکدارێکی ئەمریکی کوژرا و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

هێزی ئەمریکی  کە لە ساڵی 2011 لەبەر شکست و ناکام مانەوەی  پەیتا پەیتا، ناچار بوون خاکی ئێراق بە جێ بێڵن، لە ساڵی 2014 بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش  لەسەرووی  هاوپەیمانییەک جارێکی تر هاتنە نێو ئەم وڵاتە.