دەسگیرکرانی سێخۆرێک لە بووە هۆی ئیعدام کرانی چل کەس لە موسڵی ئێڕاق
ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازی عێراق لە دەسگیرکرانی سێخۆڕێکی داعش لە شاری موسڵ کە ببووە هۆی ئیعدام کرانی چل کەس ، هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئیرنا ، ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازی عێراق لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : تاقمێک لە فەرماندەیی هەڵمەتی نەینەوا توانیان یەکێ لە و سێخۆڕانەی کە بۆ گروپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵ کاری دەکرد ، دەسگیر بکەن. ڕێکخراوی هەواڵگری سەربازی عێراق لە درێژە دا وتی: ئەم کەسە سێخۆڕی لە وبنەماڵانە کردووە کە لە زۆڵم وستەمی داعس هەڵاتبوون وهەرئەم کارە بووە هۆی دەسگیر کران وئیعدامی ٤٠ کەس لەوان. حوزوری هەمدیسانی ئەبوبەکری بەغدادی سەرکردەی داعش دوای نێزیک بە پێنج ساڵ ،جارێکی تر پرسیارو گومان گەلێکی لە مەڕ گەڵاڵەکانی شێمانەیی بەدیهێنەرانی ئەم گروپە تیرۆریستیە بەتایبەت ئەمریکا بۆ عێراق وناوچە هێناوەتە ئاراوە/. ئەم کارە بە تایبەت لە کاتی زەخت وفشاری بیر وهزری گشتیی وحیزبە عێراقیەکان بۆ چوونە دەری هێزە سەربازیە عێراقیەکان لە ناو خاکی عێراق، فرەتر لە جاران پرسیاری هێناوەتە ئاراوە وکردەوەیەکە بۆ پاسادانی درێژەی ئەم حوزورە .