داعش بەرپرسایەتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدای گرتە ئەستۆ
May 10, 2019 11:08 Asia/Tehran
تاقمی تیرۆریستی داعش لە بەیاننامەیەک دا ، بەرپرسایەتی تەقینەوەی تیرۆریستی بەغدای پێتەختی ئێراقی گرتە ئەستۆ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، کەسێکی خۆکوژ شەوی هەینی خۆی لە نیزیکی بازاڕی خۆجێی لە ناوچەی جەمیلەی بەغدا، تەقاندەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی ئێراقی، لەم تەقینەوە تیرۆریستییە، هەشت کەس کوژران و دە کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ماونەتەوە و بەشێوەی پڕژوبڵاو دەست دەدەنە کردەوەی تیرۆریستی .
سەرپەیڤ