هەڵمەتی سوپای عێراق بۆسەر تیرۆریستانی بەجێماوی داعش لە باکوری وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i362678-هەڵمەتی_سوپای_عێراق_بۆسەر_تیرۆریستانی_بەجێماوی_داعش_لە_باکوری_وڵاتەکەی
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە لەئاکامی هەڵمەتیک بۆسەر تیرۆریستانی بەجێماوی داعش لە پارێزگای سەلاحەدینی هەڵکەوتوو لەباکوری وڵاتەکەی لانیکەم شەش تیرۆریست کوشتوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2019 11:55 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سوپای عێراق بۆسەر تیرۆریستانی بەجێماوی داعش لە باکوری وڵاتەکەی

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە لەئاکامی هەڵمەتیک بۆسەر تیرۆریستانی بەجێماوی داعش لە پارێزگای سەلاحەدینی هەڵکەوتوو لەباکوری وڵاتەکەی لانیکەم شەش تیرۆریست کوشتوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی سوپای عێراق بۆسەر پێگەو مۆڵگەکانی ترۆریستانی داعش، بڕێکی زۆری چەکەمەنی ترۆریستانیش تێکشکێندرا.

هێزە ئاسایشیەکان ، سوپاو هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی هەڵمەتی جیایجا لەهەوڵی بنبڕکردنی پاشماوەی ترۆریستانی داعشیدان.

حکومەتی عێراق دیسەمبەری٢٠١٧ سەرکەوتنی ئەو وڵاتە بەسەر ترۆریستانی داعشی ڕاگەیاند.