حەشدی شەعبی پەلاماری داعش بۆ سەر نەینەوای بەرپەرچدایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i372887-حەشدی_شەعبی_پەلاماری_داعش_بۆ_سەر_نەینەوای_بەرپەرچدایەوە
هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق پەلاماری ترۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەیەک لە مووسڵ،ناوەندی ستانی نەینەوا،باکووری عێراق،بەرپەرچداوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2019 15:52 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی پەلاماری داعش بۆ سەر نەینەوای بەرپەرچدایەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق پەلاماری ترۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەیەک لە مووسڵ،ناوەندی ستانی نەینەوا،باکووری عێراق،بەرپەرچداوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،حەشدی شەعبی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، هێزەکانی تیپی ٤٤ سەربە فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی نەینەوا شەوی سێشەممە، پێشیان گرتووە بە پەلاماری هۆکارانی داعش بۆ سەر شارستانی"ئەلحەزر"،لەباشووری مووسڵ.

حەشدی شەعبی بەرلەمەیش (ئاپریلی ٢٠١٧) توانیبوویان شارستانی ئەلحەزر لە چنگ داعش رزگار بکەن. شانە نووستووەکانی داعش یەکشەممەی ڕابردوویش لە ستانی دیالە ئۆپەراسیۆنی ترۆریستییان ئەنجام داوە و ٦ هێزی حەشدی شەعبی لەم ئۆپەراسیۆنە دا کوژران. حەشدی شەعبی رۆژی ڕابردوو(دووشەممە) وشداری دا شانە نووستووەکانی داعش بەتەمای وەخۆکەوتنەوەی ئەم تاقمە ترۆریستییەن لە عێراق دا.