کوژرانی ژمارێک لە داعشیەکان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i380700-کوژرانی_ژمارێک_لە_داعشیەکان_لە_عێراق
فەرماندەری تەوەری باکووری هێزەکانی حەشدی شەعبی باسی کوژرانی زیاتر لە 10 تیرۆیرستی داعیشی دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 08:33 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە داعشیەکان لە عێراق

فەرماندەری تەوەری باکووری هێزەکانی حەشدی شەعبی باسی کوژرانی زیاتر لە 10 تیرۆیرستی داعیشی دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی حسێنی شەوی رابردوو گوتی ، تیرۆریستانی داعشی لە هەڵمەتێکی تایبەت  و دەسپێشخەرانەدا لە پارێزگاکانی دیالە ، کەرکوک و سەلاحەدینی عێراق و لە کاتی راوەدوونراندا کوژران .

لە هەمان کاتدا حەشدی شەبیی عێراق بە دەرکردنی  بەیاننامەیک رایگەیاند ، پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە رۆژانی رابردوودا چەندین هەڵمەتیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەسپێکرد و هەوڵیاندا بەم پەلامارانە ، مانەوەی خۆیان نیشان بدەن ، بەڵام بە لەسەر هەستبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئاسایشیەکانی عێراق ناچار رایانکرد .