حەشدی شەعبی : داعش لە دیالە گەمارۆدراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i380716-حەشدی_شەعبی_داعش_لە_دیالە_گەمارۆدراوە
فەرماندەرێکی حەشدی شەعبی رایگەیاند تیرۆریستانی داعش لە چوار لاوە لە پارێزگەی دیالە گەمارۆدراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 12:24 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی : داعش لە دیالە گەمارۆدراوە

فەرماندەرێکی حەشدی شەعبی رایگەیاند تیرۆریستانی داعش لە چوار لاوە لە پارێزگەی دیالە گەمارۆدراون .

سادق حسێنی رۆژی شەممە  لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە گوتی : تیپی حەشدی شەعبی جێگیر لە دیالە توانی ڕێگاکانی دابین بوونی کەلوپەل ، خۆراک  و تەدارەکاتی شانەکانی داعش لە چوار ناوچەی گرنگ بخاتە گەمارۆ . 

حسێنی وتیشی داعشیەکان کە لە ڕووبەڕووبونەوەی راستەوخۆ لە گەڵ ھێزە عێراقیەکان دەترسن ، زیاتر روودەکەنە تەقە و  مین دانان و تەقاندنەوەی بۆمب . 

بە قسەی ئەم فەرماندەرەی حەشدی شەعبی ، تیرۆریستان ھەوڵئەدەن بگەنە ناوچەی حەمرین چونکە ئەم شوێنە ، ناوچەیەکی ستراتژیک ی نزیک ڕێگای گرنگ و سەرەکەیی دیالەیە .