ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانە لە پارێزگەی دیالە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381768-ھەڵمەتی_حەشدی_شەعبی_لە_ناوچەی_نەفتخانە_لە_پارێزگەی_دیالە
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پەلاماری تیرۆریستیی داعش بۆسەر ناوچەی ستراتژیکی نەفتخانە لە رۆژھەڵاتی پارێزگەی دیالەیان بەرپەرچدایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 14:15 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانە لە پارێزگەی دیالە

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پەلاماری تیرۆریستیی داعش بۆسەر ناوچەی ستراتژیکی نەفتخانە لە رۆژھەڵاتی پارێزگەی دیالەیان بەرپەرچدایەوە .

رێکخراوی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، تیرۆریستانی داعش بە نیازبوون رێگا سەرەکیەکان کە ستافی دامەزراوە نەوتیەکانی ناوچەی نەفتخانە لەوێوە ھاتوچۆیان دەکرد بدەنە بەر پەلامار ، کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئەم پەلامارەیان ناکام ھێشتەوە . 

لە ھەمان کاتدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەینەوا توانیان دوو فەرماندەی داعش لە موسڵ بگرن ، یەکێک لەم داعشیانە بەرپرسی پێشووی ھەڵمەتی بۆمبدانان لە نەینەوا بوو . 

وەزاڕەتی بەرگریی عێراقیش باسی گرتنی یەکێک لە فەرماندەرانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە گردوپەڕی بەغدا و کوژران و برینداربوونی دوو تیرۆریستی دیکە لە پارێزگەی کەرکوک دەکات .