ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەکێکی دیکەی تێ گیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i382253-ناوچەی_سەوزی_بەغدا_مووشەکێکی_دیکەی_تێ_گیرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوچەی سەوری بەغدا کرایە ئامانجی موشەکێکی دیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2020 07:51 Asia/Tehran
  • ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەکێکی دیکەی تێ گیرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوچەی سەوری بەغدا کرایە ئامانجی موشەکێکی دیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠ مووشەکێکی دیکە ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا و لە باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەوت .

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە بەغداوە ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئەو موشەکەی وا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی عێراق کرا لە گۆڕەپانی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داکەوت و کەچی نەتەقییەوە.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە لە پاش ئەم ڕووداوە، تیمە ئەندازەییەکانی سەربە ئاسایشتی عێراق دەستیان کردووە بە پووچەڵ کردنەوەی موشەکە نەتەقیوەکە.

ھەڵبەت وەک باسیشی دەکرێت شەوی رابردوو، مووشەکێکیش لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا داکەوتووە بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

ناوچەی سەوری بەغدا شوێنێکی دەوڵەتی و دیپلۆماسییە کە جیا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا نووسینگەی زۆرێک لە کۆتلە سیاسییەکانی عێراق و یان فەرمانگە گرینگەکانی ئەم وڵاتە لەوێ دا ھەڵکەوتوون.