تاریق هاشمی بە نیازە خۆی ڕادەستی دادگەی عێراق بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i382629-تاریق_هاشمی_بە_نیازە_خۆی_ڕادەستی_دادگەی_عێراق_بکات
تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆئەوەی خۆی رادەستی دادگای عێراقی بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2020 06:50 Asia/Tehran
  • تاریق هاشمی بە نیازە خۆی ڕادەستی دادگەی عێراق بکات

تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆئەوەی خۆی رادەستی دادگای عێراقی بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێسی ھەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی کە  رۆژی سێشەممەی رابردوو «رافیع عیساوی» وەزیری دارایی پێشووی عێراق لەبەغدا خۆی رادەستی دادگای ئەم وڵاتە کرد، لە ئێستاش دا تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە نیازە خۆی ڕادەستی دادگەی عێراق بکات.

«هاشمی» لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: بەدڵنیایی ئامادەیە هەنگاوی هاوشێوەی ئەوەی «رافیع عیساوی» ھەڵبگرێت و خۆی رادەستی دادگای عێراق بکات.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لەساڵی ٢٠١٣ وە پۆلیسی ئینتەرپوول بێتاوان بوونی سەلماندووە .

جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لەبەشێکی قسەکانیدا ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە، هەرکاتێک بێت ئامادەیە لەپێناو سەلماندنی بێتاوان بونی لەهەموو ئەو بوختانانەی بۆی کراوە لەبەردەم دادگەدا ئامادە ببێ و بۆ ئەوەش تەنیا داواکارە بەپێی دەستوور دەستەبەری دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەی بۆ بکەن، کە ئەوەش وەکو تۆمەتبار مافی خۆیەتی و لەهەمان کاتیشدا پێشوازی لە بڕیاری خۆبەدەستوەدانی عیساوی دەکات و ئەو هەنگاوەی بە هەواڵێکی باش لێک دەداتەوە.

«هاشمی» هیواشی خواستووە کە ئەو هەنگاوەی بوار بۆ گۆڕانکاری و پێداچوونەوەی هەمەلایەنە لە دۆسیەی چەندین سیاسیی عەرەبی سوننە خۆش بکات کە لەماوەی حکومەتەکانی پێشووتری عێراق بەئامانج گیرابوون .

با ئەوەش وەبیر بھێنرێتەوە کە ساڵی ٢٠١٢ دادگای عێراقی بەتۆمەتی دەستهەبوون لە کاری تیرۆریستی، بەشێوەی لەپێواردا سزای لەسێدارەدانی بۆ «تاریق هاشمی» و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی دەرکرد.

ناوبراولە کاتی دەرچوونی ئەو بڕیارەی دادگەکەی عێراق ئەم وڵاتەی بەجێهێشتووە و ھانای بۆ وڵاتی تورکیا بردووە.