تێک شکێندرانی سێ مەتەرێزی داعش لە ناوەڕاستی عێراق لە لایەن حەشدی شەعبییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i382847-تێک_شکێندرانی_سێ_مەتەرێزی_داعش_لە_ناوەڕاستی_عێراق_لە_لایەن_حەشدی_شەعبییەوە
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق سێ بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای سەلاحەددین تێک شکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2020 14:43 Asia/Tehran
  • تێک شکێندرانی سێ مەتەرێزی داعش لە ناوەڕاستی عێراق لە لایەن حەشدی شەعبییەوە

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق سێ بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای سەلاحەددین تێک شکاند.

بە پێی تازەترین ڕاپۆرتی بنکەی «مەعلومە»، تیپی ١٦ی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەددین ڕۆزی سێ شەممە وێڕای پاکتاوکردنی ناوچەی «دەراویش» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین، سێ مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو برد.

کارگەیەکی چێکردنی ماددەی تەقاندنەوەو ھاوەن لە پارێزگای سەلاحەددینیش لە ئەنجامی ھەڵمەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەنێو براو پێنج تیرۆریستی داعشیش بەھۆی ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە قۆڵبەست کران.

دووھەمین ڕۆژ لە قۆتاغی سێھەمی ھەڵمەتی «پاڵەوانانی عێراق» سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە بەشداریی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکانی نێوان ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین و ڕۆژئاوای دیالە و باشووری کەرکوک دەستی پێکراوە.