فەیاز: لەببەیک حەشدی شەعبیی عێراق بە بانگەوازەکەی مەرجەعییەت، ھۆکاری سەرەکیی ڕزگارکرانی موسڵ بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383622-فەیاز_لەببەیک_حەشدی_شەعبیی_عێراق_بە_بانگەوازەکەی_مەرجەعییەت_ھۆکاری_سەرەکیی_ڕزگارکرانی_موسڵ_بوو
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی فەتواکەی مەرجەعییەت و ڕۆڵی گرینگی ھێزەکانی حەشد لە ڕزگار کردنی موسڵ، ستایشی ڕێکخستن و ھاوپشتیی ھێزەکانی عێراقی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2020 13:33 Asia/Tehran
  • فەیاز: لەببەیک حەشدی شەعبیی عێراق بە بانگەوازەکەی مەرجەعییەت، ھۆکاری سەرەکیی ڕزگارکرانی موسڵ بوو

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی فەتواکەی مەرجەعییەت و ڕۆڵی گرینگی ھێزەکانی حەشد لە ڕزگار کردنی موسڵ، ستایشی ڕێکخستن و ھاوپشتیی ھێزەکانی عێراقی کرد.

«فاڵح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، لە ساڵگەڕی ڕزگارکرانی موسڵ لەژێر ڕکێفی داعش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەگەر لەببەیکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە فەتواکەی  مەرجەعییەت نەبا، سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا مسۆگەر نەدەبوو.

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ھیواداریی دەربڕی کە عێراق بە پشتیوانیی مەرجەعییەت، سوپاو ھێزی جەماوەری و شەھیدەکانی، بە یەکپارچەو سەرکەوتوو بمێنێتەوە.

دوای داگیرکرانی موسڵ لە لایەن د اعشەوە، ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، بە دەرکردنی فەتوایەک لە سەر پێویستیی پێکھاتنی ھێزێکی جەماوەری بۆ خەباتی دژی داعش پێی داگرت.