کەوتنی ڕۆکێت لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385695-کەوتنی_ڕۆکێت_لە_نزیکی_باڵوێزخانەی_ئەمریکا_لە_بەغدا
میدیاکانی عێراق شەوی ھەینی باسی کەوتنی ڕۆکێتێک لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پێتەختی عێراقیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2020 23:53 Asia/Tehran
  • کەوتنی ڕۆکێت لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

میدیاکانی عێراق شەوی ھەینی باسی کەوتنی ڕۆکێتێک لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پێتەختی عێراقیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند: ڕۆکێتێک لە چەشنی کاتیۆشا لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داکەوتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی خۆجێیی،لە ئەنجامی ئەو ھێرشە قیژۆکی مەترسیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرز بووەوە. ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم ھێرشە بەڕۆکێتە ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەکانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لەوانە بنکەکانی ئەلتاجی و ئەلبەلەد لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار بە ڕۆکێت ھێرشیان کراوەتە سەر.

زۆرێک لە خەڵک و کۆتلە سیاسببەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقن.