جەختی ئێران و عێراق لە سەر گرینگایەتیی بەھێز کردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی
کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق و سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا جەختی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موسا عەلیزادە تەباتەبایی» کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق و «ئیحسان عەوادی» سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ڕۆنرانی بناغەی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و ڕێگاکانی چالاک کردنی لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی دوو لایەنەو بەرنگار بوونەوەی مەترسییە ھاوبەشەکان پێیان داگرت.
ھەردووک لا ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە جەختیان کردو میکانیزمی ئاسۆی ھاوکارییەکانیان لە بوارەکانی دیکەش لێک دایەوە.