وتەکانی موقتەدا سەدر لە بارەی بەشداری کردنی ڕەوتی سەدر لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389497-وتەکانی_موقتەدا_سەدر_لە_بارەی_بەشداری_کردنی_ڕەوتی_سەدر_لە_ھەڵبژاردنی_داھاتووی_عێراق
«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر داکۆکیی ئەم ڕەوتەی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەستەوە بە ڕەخسانی ھەڵی دەست ڕاگەییشتنی ڕەوتەکەی بە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 04:35 Asia/Tehran
  • وتەکانی موقتەدا سەدر لە بارەی بەشداری کردنی ڕەوتی سەدر لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر داکۆکیی ئەم ڕەوتەی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەستەوە بە ڕەخسانی ھەڵی دەست ڕاگەییشتنی ڕەوتەکەی بە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق شەوی یەکشەممە لە توویتێکدا لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق نووسی: ئەگەر زیندوو بووم و دنیایەک مایەوە، ڕووداوەکان لە نزیکەوە پێ و شوێن دەگرم و ئەگەر دیتمان ھەڵبژاردن زۆرینەیەکی «سەدری»ی لە پەرلەمانی لێ دەکەوێتەوەو دەستیان بە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەگات، ئەوسا دەتوانم داکۆکییان لێ بکەم و ھەر چۆن پێکەوە بۆ تۆکمەکردنی پرۆژەی چاکسازی پەیمانمان بەست، بڕیاری خۆتێ بەشداریتان لە ھەڵبژاردن دەدەم.

وتیشی: ئەو ھۆکارەی کە بووە ھۆی سوێندخواردنمان بۆ بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردن، لە ئێستادا نەماوە. ئەمەش بەس بۆ ئەوەیە کە عێراق لە گەندەڵی و شوێنکەوتن و لادان ڕاپسکێنین.

موقتەدا سەدر لە کۆتایی توییتەکەی دا نووسیویەتی: ئەی ئازیزەکانم، ئایین و ئایینزاو نیشتیمان لە مەترسی دایە. با بزانن کە ھەمووتان بەرپرسن و لە لایەن ژێردەستەکانتانەوە لێپێچینەوەتان لێ دەکرێت.