بەرھەم ساڵح: دەبێ کون و کەلەبەرەکانی گەڕانەوەی تیرۆریزم بۆ عێراق دابخرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392223-بەرھەم_ساڵح_دەبێ_کون_و_کەلەبەرەکانی_گەڕانەوەی_تیرۆریزم_بۆ_عێراق_دابخرێن
سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: دەبێ ئەو کون و کەلەبەرانەی کە لەوانەیە ببێتە ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی تاقمۆکەکان و جم و جوڵی تیرۆریستی دابخرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2021 19:44 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: دەبێ کون و کەلەبەرەکانی گەڕانەوەی تیرۆریزم بۆ عێراق دابخرێن

سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: دەبێ ئەو کون و کەلەبەرانەی کە لەوانەیە ببێتە ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی تاقمۆکەکان و جم و جوڵی تیرۆریستی دابخرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند:ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی : «موحەممەد ڕەزا ئالی حەیدەر» ئەمڕۆ لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا دیداریان کردووە.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە ئاسایشتییەکان و ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق و پێویستیی ڕەچاو کردنی تەگبیری پێویست بۆ پاراستنی سەقام و ئاسایشتی شارومەندانی ئەم وڵاتە تاتوێ کرا.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، سەرۆک کۆماری عێراق ھەرئوەھا لە سەر خەمساردی نەنواندن لە خەباتی دژی تیرۆریزم و توندئاژۆیی و پێویستیی داخرانی ئەو کون و کەلەبەرانەی کە دەبنە ھۆی گەڕانەوەی تاقمۆکەکان و جم و جوڵی تیرۆریستییان دژی جەماوەری سڤیل و دروست بوونی گێرەوکێشەی ئەتنیکی دابخرێن.