نوری مالیکی: ھەڵبژاردن دەبێ لەژێر چاودێریی نێونەتەوەیی دا بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392472-نوری_مالیکی_ھەڵبژاردن_دەبێ_لەژێر_چاودێریی_نێونەتەوەیی_دا_بێت
سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پێی داگرت: ھەڵبژاردن دەبێ لەژێر چاودێریی نێونەتەوەیی داو بەبێ زەبرکەوتن لە دەستەڵاتی عێراق ئەنجام بگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی: ھەڵبژاردن دەبێ لەژێر چاودێریی نێونەتەوەیی دا بێت

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پێی داگرت: ھەڵبژاردن دەبێ لەژێر چاودێریی نێونەتەوەیی داو بەبێ زەبرکەوتن لە دەستەڵاتی عێراق ئەنجام بگرێت.

«نوری مالیکی» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «ماکسیم ماکسیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا وتی: قۆناغی ئێستا بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەخۆیەوە دەبینێ و واش ھەڵدەگرێت کە کەشێکی لەبار بۆ دوور ڕاگرتنی ھەڵبژاردن لە زەخت و چەک و دەستوەردانی بیانی لە خۆش بکرێت.

مالیکی وێڕای ئاماژە کردن بە قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیبا وتی: ڕووسیا وەکو وڵاتێکی دۆست و برادەر دەبێ لە یەکگرتن، سەربەخۆیی و دەستەڵاتی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرەڤانی بکات.

باڵوێزی ڕووسیبا لە عێراقیش جەختی لە داکۆکیی وڵاتەکەی لە عێراق و ھۆگربوونی بە ھێزمەندکرانی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارێک و پەرە پێ دانی ھاوکاریی ئابووری و ڕۆشنبیریی نێوان دوو وڵات کردەوە.