«عەسائیبی ئەھلی حەق»: ڕژێمی زایونی و ئەمریکا ھۆکارانی تەقینەوەکەی بەغدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398852-عەسائیبی_ئەھلی_حەق_ڕژێمی_زایونی_و_ئەمریکا_ھۆکارانی_تەقینەوەکەی_بەغدان
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ ھێزمەند کردنی تاقمۆکەی داعش لە عێراق وتی: واشێنگتۆن لەم ئاراستەیەدا لە دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی یارمەتی وەردەگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2021 08:50 Asia/Tehran
  • «عەسائیبی ئەھلی حەق»: ڕژێمی زایونی و ئەمریکا ھۆکارانی تەقینەوەکەی بەغدان

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ ھێزمەند کردنی تاقمۆکەی داعش لە عێراق وتی: واشێنگتۆن لەم ئاراستەیەدا لە دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی یارمەتی وەردەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر، «قەیس خەزعەلی»  سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدری بەغدای ئیدانەکردو ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ڕێگای ھێزمەند کردنی تاقمۆکەی تیرۆریستیی داعش بە نیازی ڕەک داکوتانی زیاترە لە عێراق دا.

«خەزعەلی» بە دەربڕینی ئەمەی کە داعش دروستکراوی دوژمنە ئەمریکی و ئیسرادیلییەکانە و دەزگا سیخوڕییەکانیان لە پاڵ پەردەی ئاوا تاقمگەلێکدا بە شێوەیەکی چالاکانە خەریکی ھەوڵدانن، وتیشی: واشێنگتۆن لە بەر قەڵاچۆی جەماوەری عێراق دەبێ وەڵام بداتەوەو بە دڵنیاییەوە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ئەو ڕژێمە دەدرێتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.