دیداری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401329-دیداری_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_تورکیا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بە دوور لە چاوی میدیاکان پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 10:49 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بە دوور لە چاوی میدیاکان پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئانکارا لە بارەی ناوەڕۆکی وتووێژەکانی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی «عەزم» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ھەتا ئێستا ھیچ ھەواڵێکی بڵاو نەکردووەتەوە.

بەڵام حەلبوسی لە توییتێرێکدا دیدارەکەی لەگەڵ ئەردوغانی بە گرینگ زانی و نووسی: لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕەوشتی سیاسیی ناوچەکەو گرینگایەتیی پەیوەندیی ئابووریی ھەردووک وڵات وتووێژی کردووە.

لە ئێستادا ھەنگاوە سەربازییەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی ئاڵۆز کردووە. بەغدا گەلێک جار داوای لە تورکیا کردووە ھەتا وێڕای ڕاگرتنی ھێرشەکانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق، ھێزەکانی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.