مەرجی بەشداری کردنی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمریکا، بەشداری نەکردنی ڕژێمی زایونییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403293-مەرجی_بەشداری_کردنی_عێراق_لە_کۆبوونەوەکەی_ئەمریکا_بەشداری_نەکردنی_ڕژێمی_زایونییە
سەرچاوەیەکی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دیموکراسیی ئەمریکا، بەشداری نەکردنی ڕژێمی زایونی لەو کۆبوونەوەکەی کردووە بە مەرج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2021 04:45 Asia/Tehran
  • مەرجی بەشداری کردنی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمریکا، بەشداری نەکردنی ڕژێمی زایونییە

سەرچاوەیەکی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دیموکراسیی ئەمریکا، بەشداری نەکردنی ڕژێمی زایونی لەو کۆبوونەوەکەی کردووە بە مەرج.

بە پێی ڕاپۆرتی مەیادین، سەرچاوەیەکی فەرمیی عێراق دۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی دیموکراسیی ئەمریکادا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر ئیسرائیل بەشداریی تیادا بکات، عێراق بەشداری کۆبوونەوەکە نابێت.

بە قسەی ئەم سەرچاوە عێراقییە کە ئاماژە بە ناوەکەی نەکراوە، عێراق تەنیا وڵاتی عەرەبیی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت.

بڕیار وایە ئەمریکا لە ڕۆژانی نۆھەم و دەیەمی مانکی دیسامیەر واتە ئەمڕۆو سبەی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی لەژێر ناوی «کۆبووەنەوەبەک بۆ دیموکراسی» بەرپا بکات کە سەرکردەکانی زۆرێک لە وڵاتان، بازرگانان و کۆمەڵێک لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەشداریی تیادا دەکەن.