ناردەی کەل و پەلی پزیشکیی ئێران بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404538-ناردەی_کەل_و_پەلی_پزیشکیی_ئێران_بۆ_عێراق
سرۆمە دەرمانییەکانی دامەزراوەی ڕازی وەکو یەکەم بەرھەمی پزیشکیی ئێران لە عێراق دا تۆمار کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2022 10:18 Asia/Tehran
  • ناردەی کەل و پەلی پزیشکیی ئێران بۆ عێراق

سرۆمە دەرمانییەکانی دامەزراوەی ڕازی وەکو یەکەم بەرھەمی پزیشکیی ئێران لە عێراق دا تۆمار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سرۆمە دەرمانییەکانی دامەزراوەی ڕازیی ئێران دوای ئەنجام دانی تاقیکاریی جۆربەجۆری کۆنترۆڵی کوالیتی، وەکو یەکەم بەرھەمی پریشکیی ئێران لە عێراق دا تۆمار کرا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ھەروەھا وێڕای ستایش کردنی تەکنۆلۆژیای پریشکیی ئێران لە ناوچەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە ماوەی دەساڵی ڕابردوو بە کەڵک وەرگیران لە سرۆمە دەرمانییەکانی دژی مارگەستەیی و چزی دووپشکی بەرھەمی دامەزراوەی ڕازیی ئێران، تەنانەت نمونەیەکیش نەبووەتە ھۆی سەرھەڵدانی شوێنھاتی نالەبار لە بەکارھێنەرانی عێراقی دا.