جەختی کازمی لە سەر پێویستیی پێکھاتنی دەوڵەتێکی بەھێز لە عێراق دا
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە کۆتلە سیاسییەکان کرد کە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھێزمەندو لێھاتوو ھەوڵ بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران وتی: عێراق ئەمڕۆ بەرەوڕووی ھەل و مەرجێکی ھەستیارە کە ئەم ھەل و مەرجە پەرەسەندنی ھەوڵی تەواوی کۆتلە سیاسییەکان بۆ ھەنگاو ھەڵگرتن لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێکی کاریگەروھێزمەند دەخوازێ بۆ خزمەت کردن بە شارومەندان و وڵات و گەشەی ئابووری.
کازمی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرنگاریی ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە ھەمبەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، وتیشی: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو توانییان کۆمەڵێک لە ئەندامانی داعش بکوژن و یان قۆڵبەستیان کەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: لە باربردنی ھەوڵی بووژاندنەوەی تیرۆریستانی داعش بە یارمەتیی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق داگری سوپا، دەزگای دژەتیرۆر، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەو ھەروەھا دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانی و ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆ مسۆگەر کراوە.