پێشوازیی نوجەبا لە ھەڵمەتەکانی ئێران بۆ سەر مۆڵگەی زایونییەکان لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406207-پێشوازیی_نوجەبا_لە_ھەڵمەتەکانی_ئێران_بۆ_سەر_مۆڵگەی_زایونییەکان_لە_ھەولێر
وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وتی: خۆڕاگری شانازیی دەکات بە ھەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر مۆڵگەی زایونییەکان لە عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2022 06:39 Asia/Tehran
  • پێشوازیی نوجەبا لە ھەڵمەتەکانی ئێران بۆ سەر مۆڵگەی زایونییەکان لە ھەولێر

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وتی: خۆڕاگری شانازیی دەکات بە ھەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر مۆڵگەی زایونییەکان لە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نەسر شمەری» وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئامادە بوونی ڕژێمی زایونی لە ھەولێر ئاشکراو ڕوونە، وتی: بزوتنەوەکەیان لە بارەی بوونی ئیسرائیل لە عێراق دا بەڵگەی پتەوی پێیە.

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە: بڕێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان چێکراوی دەستی ئەمریکاو ڕژێمی زایونین.

ئەم بەرپرسەی بزوتنەوەی نوجەبا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە شترومەندانی کورد نەیاری ھەرچەشنە ئامادە بوونێکی ڕژێمی زایونین لە ھەولێردا، وتیشی: وەڵام دانەوەی ئێران بە دڕندەکاریی زایونییەکان بابەتێکی ئاساییە.

شمەری لە درێژەدا وتیشی: دروشمی خۆڕاگری ئەمەیە کە شەڕی دژی ئیسرائیل بەس بە لەنێوچوونی ڕژێمی زایونی کۆتایی پێ دێت و دەوڵەتی عێراق دەبێ زایونییەکان لە عێراق وەدەر بنێت، چونکو نەوتی عێراق لە ڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە بە ڕژێمی زایونی دەفزۆشرێت.