حیزبوڵڵای عێراق: بوونی ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوردستان، عێراق ڕووبەڕووی شەڕ دەکاتەوە
وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: بوونی ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھێرش کردنەسەر وڵاتانی دراوسێ، عێراق ڕووبەڕووی شەڕو پێکدادان دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەیادین، «جەعفەر حسەینی» وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە لێدوانێکدا وتی: خۆڕاگریی عێراق توانایی بەرنگار بووەنەوەی ھێرشی ئەمریکا بۆ سنووری ئاسمانیی عێراقی ھەیە.
حسەینی وتیشی: ھێندێک بەڵگە لە بوونی ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوزدستانی عێراق دا پێشتر دەرکەوتووەو ھێندێک بەڵگەش ھەیە لەمەڕ ئەمەی کە ھەرێمی کوردستان نەوت بە ڕژێمی زایونی دەفرۆشێت.
وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە قودس تەوەرەی ئارمانجی ئێمەیە وەکو خۆڕاگریی عێراق و لەگەڵ خۆڕاگریی لوبنان و فەلەستین دا لە ھاواھەنگی داین، وتیشی: ستراتژیایەک لە نێوان وڵاتانی خۆڕاگری دا ھەیەو ئەرکەکان لەنێوانیاندا دابەش کراوە.
بەرلەمەش «ئەبو ئالاء ئەلولائی» سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەییدوشوھەدای عێراق لە بارەی بانگەشەی ھێندێک کەس لە وڵلات دا لە بارەی ئەمەی کە ڕژێمی زایونی لە ھەرێمی کوردستاندا نین، بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: زایونییەکان لەم ناوچەیەدا ژووری ئۆپراسیۆنی ئاسایشتی، سەرمایەنانەوەو پرۆژەی جۆربەجۆریان ھەیە کە ھەر بە سەرمایەی خۆشیان بەڕێوە دەچن.