May 20, 2022 18:27 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٩ سەرکردەی سەرەکیی داعش لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردە سەرەکییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایانگەیاند: لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتی دا لە چیاکانی «عەدایە» ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای موسڵ کە بە بەشداری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجامی گرت، ٩ سەرکردەی گرینگی تاقمی تیرۆریستیی داعش کوژران.

لەم ئۆپراسیۆنەدا بنکەو مۆڵگەکانی تیرۆریستان کەوتنە بەر ھەڵمەتی ئاسمانی و ئەو تونێلەش کە داعشییەکان بەکاریان دەھێنا کرایە ئامانج.

تاقمی تیرۆریستی داعش لەساڵی٢٠١٤ دا بەپشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی وعەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

 

سەرپەیڤ