«بەرھەم ساڵح» بۆ «لەتیف ڕەشید» : ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i412052-بەرھەم_ساڵح_بۆ_لەتیف_ڕەشید_ھیوای_سەرکەوتنت_بۆ_دەخوازم
«بەرھەم ساڵح» لە پاش دۆڕاندنی پۆستی سەرۆکایەتیی عێراق بە «لەتیف ڕەشید» پیرۆزبایی لێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 20:55 Asia/Tehran
  • «بەرھەم ساڵح» بۆ «لەتیف ڕەشید» : ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم

«بەرھەم ساڵح» لە پاش دۆڕاندنی پۆستی سەرۆکایەتیی عێراق بە «لەتیف ڕەشید» پیرۆزبایی لێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای سەرنەکەوتنی لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانەوەی پۆستەکەی ، پەیامێکی بڵاوکردەوە وتیای دا پیرۆزبایی لە «لـەتیف ڕەشید» کرد.

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە توییتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، شەرەفمەند بووم بە سەرۆکایەتیکردنی کۆماری عیراق، و پابەندبووم بە ڕێکرن لەسایەی نیشتمانپەروەریی. وەک ڕێڕەوێک بۆ ئەرکەکەم و پشتیوانی لە چاکسازی، لەپێناو وڵاتێکی بەتوانا کە خزمەت بە هاوولاتیانی بکات، بەردەوام دەبم لەسەر ئەو ڕێچکەیە و پابەند دەبم بەو پرەنسیپانە. 

بەرهەم ساڵح لە تویتەکەیدا ڕاشیگەیاندووە: بەڕێز و خۆشەویستییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو «عەبدوللـەتیف ڕەشید» دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕی دووھەمی کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، لـەتیف ڕەشید بە دەنگی ١٦٢پەرلەمانتار پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراقی بردەوە و بوو بە پێنجەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە.