کەوتنەکاری قیژۆکی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413751-کەوتنەکاری_قیژۆکی_بنکەی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_بەغدا
میدیا عێراقییەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی بنکەی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2022 20:25 Asia/Tehran
  • کەوتنەکاری قیژۆکی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەغدا

میدیا عێراقییەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی بنکەی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ھەتا ئێستا هۆکاری بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی بنکە سەربازییەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا ئاشکرا نەبووە.

ڕۆژی سێشەممەی حەوتەی ڕابردووش دەنگی تەقەتفەنگێکی قورس لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بیستراو لەهەمان کاتدا کۆپتەرە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا کەوتنە گەشت لێدان.

باڵویزخانەی ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گەلێک جار کراوەتە ئامانجی هێرشی هاوەن و هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەش سەرەڕای دانانی سیستەمی بەرگریی جۆراوجۆر، کەچی توانای بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەیان نەبووە.