وەڕێ خرانی لقێکی زانکۆی تاران بۆ زانستە پزیشکییەکان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i413753-وەڕێ_خرانی_لقێکی_زانکۆی_تاران_بۆ_زانستە_پزیشکییەکان_لە_عێراق
جێگری وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران بۆ بەشی ڕاھێنان دامەزراندنی لقی زانکۆی زانسته پزیشکییەکانی تاران له عێراقی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2022 07:59 Asia/Tehran
  • وەڕێ خرانی لقێکی زانکۆی تاران بۆ زانستە پزیشکییەکان لە عێراق

جێگری وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران بۆ بەشی ڕاھێنان دامەزراندنی لقی زانکۆی زانسته پزیشکییەکانی تاران له عێراقی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا ،«ئەبولفەزل باقری فەرد»، جێگری وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران بۆ بەشی ڕاھێنان، بە ئاماژەدان بە دامەزراندنی لقێکی زانکۆی تاران بۆ زانستە پزیشکییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند: لە ٢دوو حەوتەی ڕابردووەوە، مۆڵەتەکە بۆ دامەزراندنی ئەم زانکۆیە لە عێراق دەرچووە و بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکان لە ئێرانەوە دەچنە ئەم وڵاتە بۆ فێرکردنی خوێندکاران و پێدانی ڕاهێنانی پێویست بە خوێندکاران.

جێگری وەزیری تەندروستی،دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران بۆ بەشی ڕاھێنان، ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ٧١٠٠ خوێندکاری پزیشکی نێودەوڵەتی لە ٤٩ وڵاتەوە لە ئێران دەخوێنن، وتیشی: خوێندکاران لە بواری پزیشکی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی و بوارەکانی دیکەی پەیوەست بە زانستە پزیشکییەکان خەریکی خوێندنن.